٢٠ حوزەیران ٢٠٢٤ - ١٧:٥٢
قۆناغی نوێی سەپاندنی گەمارۆی تورکیا لەسەر سلێمانی دەستیپێکردووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی پەنابەران و دامەزراوەی کوردستان واچ لە واشنتۆن، تورکیا دوای گەمارۆی فڕۆکەخانەی سلێمانی، پێدانی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو پارێزگایەشی دژوار کردووەتەوە.

دەوڵەتی تورکیا لە دوو ساڵ لەمەو پێشەوە گەمارۆی خستووەتە سەر سلێمانی و هۆکاری ئەو کارەی پاڵپشتی یەکێتی لە پەکەکە ڕاگەیاندووە.

ئێستا دوو دامەزراوەی کوردستان واچ لە واشنتۆن و فیدراسیۆنی پەنابەرانی کورد ڕایگەیاندووە کە تورکیا پیدانی ڤیزەی بۆ هاووڵاتیانی سلێمانی سنووردار کردووەتەوە.

کوردستان واچ ئەو هەوڵەی بەشێکی دیکە لە گەمارۆی تورکیا لە سەر سلێمانی و گوشار لەسەر یەکێتی وەسف کردووە.

هەروەها ڕاگەیێندراوە کە دەستگیر کردنی هاووڵاتیانی هەرێم لە تورکیاش زیادی کردووە.

342/